17/11/2024
141 جار خوێنراوەتەوە
له لوبنانهوه پێنج بنكهی سهربازی كرایه ئامانج
لە ڕاگەیاندراوێکدا حزبوڵڵای لوبنان بڵاوی کردەوە کە، هەریەکە لە بنکەکانی تەکنیکی سەربازیی لە حەیفا، بنکەی دەریایی حەیفا، بنکەی دەریایی ستێلا ماریس و بنکەی سەربازیی تیرات کارمێل'ی لە باشووری ڕۆژهەڵات حەیفا و هەروەها دامەزراوەیەکی غاز بە ناوی بنکەی نەشەر لە ٤٠ کیلۆمەتری سنووری لوبنان لە ناو خاکی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بۆ یەکەمجارە بنکەی نەشەر بۆردومان دەکرێت.
هەر لەم بارەیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "لە خاکی لوبنانەوە ١٠ مووشەکی کورت مەودا ئاراستەی شاری حەیفا کراوە. بەشێک لەم مووشەکانە ڕاستەوخۆ بەر بیناکان کەوتوون و زیانێکی زۆریان هەبووە".
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، "لە لوبنانەوە ٤٥ مووشەکی کورت مەوداش ئاراستەی بەندەری حەیفا و ناوچەی جەلیل کراون".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە