17/11/2024
169 جار خوێنراوەتەوە
جهنهڕاڵێكی خانهنشینكراو: سوپا توانای پێشڕهوی زیاتری نیه له باشووری لوبنان
جەنەڕاڵێکی پێشووی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل پێیوابوو کە سوپاکە “تا ئێستا ” بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)ی تێک نهشكاندووه.
دهستهی پەخشی ئیسرائیل لە زاری ئیسحاق بریک ـەوە بڵاویکردەوە، سوپا لە دۆخی ماندووبووندایە و سەربازەکان خزمەتی سەربازی ڕەتدەکەنەوە.
جەنەڕاڵ خانەنشینکراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری نوێی بەرگریی بێ توانایه و لهشوێنی خۆیدا نیه، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری ڕاستەقینەی بەرگری سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاهۆیە .
سەبارەت بە بەرەی باکووریش، بریک دانی بەوەدانا کە ئیسرائیل " بە توندی له حزبوڵای لوبنانی داوە، بەڵام هێشتا دوورین لە لهناوبردنی".
سەبارەت بە پەلاماردانی زەمینی بۆ باشووری لوبنان وتی، “هێزەکانمان بە قوڵایی 3 کیلۆمەتر چوونەتە پێشهوه، بەڵام شایستەی پێشڕەوی زیاتر نین”.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە