پێش 2 هەفتە 108 جار خوێنراوەتەوە

فه‌رمانی گرتن بۆ وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه‌و پارێزگاری پێشووی به‌سره‌ ده‌رچوو

په‌یام

دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ وه‌زیرێك و پارێزگارێك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ وه‌زیری پێشوی گواستنه‌وه‌ و پارێزگاری پێشوی به‌سره‌ ده‌رچو.

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقیی ئاشكرایكرد به‌پێی ماده‌ی (340) له‌ یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری پێشوی گواستنه‌وه‌ و پارێزگاری پێشوی به‌سره‌ ده‌ركراوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی وه‌زیری پێشوی گواستنه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سه‌رپێچییه‌ له‌ دۆسیه‌ی گرێبه‌ستی نێوان دوو كۆمپانیا بۆ به‌كرێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی له‌ پارێزگای به‌سره‌.

هاوكات ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری پێشوی به‌سره‌ له‌سه‌ر سه‌رپێچی و به‌هه‌ده‌ردانه‌ له‌ دۆسیه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و ژێرخان له‌ سنوری شارۆچكه‌ی ئه‌بی خه‌تیبی سه‌ر به‌ پارێزگای به‌سره‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ وه‌زیری پێشوی ته‌ندروستی و پارێزگاری پێشوی بابل ده‌ركرد و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتییش ده‌ستگیركرا.

ته‌نها مانگی رابردو شه‌ش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ وه‌زیرانی پێشو و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌ركراوه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئیمتیازاته‌ داراییه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ په‌سه‌ند كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامن و، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له‌ پردی ئه‌حرار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

سەرەتا