15/11/2024
312 جار خوێنراوەتەوە
بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین پەیوەندیی بە کۆنترۆڵکردنى بازاڕ لەلایەن بازرگانەکانەوە هەیە
پەیام
لە درێژەی دروستكردنی گرفتی زیاتر بۆ هاوولاتیان لەلایەن حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان بەڕێژەیەك بەرز بووەوە.
وشیار محەمەد پەیامنێرى پەیام لە سلێمانی ڕایگەیاند: نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بۆ ٩٥٠ دینار و موحەسەن بۆ ١١٥٠ دینارو سوپەر بۆ ١٣٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد پەیوەندیی بە کەریم عەلى سەرۆکى پێشووى لیژنەى سووتەمەنى لە پارێزگاى سلێمانى کرد ناوبراو هۆکارى گرانبوونى نرخى بەنزینى بۆ کۆنترۆڵکردنى بازاڕ لەلایەن بازرگانەکان و نەبوونى ڕۆڵى حکومەت لەو بوارەدا گەڕاندەوە.
وتیشى "تەنانەت ئەگەر بەهۆى بارانبارینەوە نرخى بەنزین بەرزببێتەوە حکومەت هیچ هەڵوێستێکى نابێت و بە ئەرکى لێپرسینەوە هەڵناسێت، ئەمەش دواجار بارگرانى زیاترى بۆ سەرشانى هاوڵاتییان لێکەوتووەتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە