پێش 2 هەفتە 203 جار خوێنراوەتەوە

خۆپیشانده‌ران پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و نه‌خشه‌ڕێگای ده‌ربازبوونی عێراقیان بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و نه‌خشه‌رێگای ده‌ربازبوونی عێراقیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌كه‌ی خۆپیشانده‌ران چوار لاپه‌ره‌یه‌ و له‌ به‌شێكی داواكارییه‌كانیاندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی ئێستا عێراق كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ و دوای سێ مانگ حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت.

باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ ئه‌ندامی حكومه‌تی كاتی ده‌بێت چه‌ند مه‌رجیان تێدابێت كه‌ ئه‌وانیش پێویسته‌ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن و نابێت ئه‌ندامی حزبه‌كان بن.
له‌ رۆژنامه‌كه‌ی خۆپشانده‌رانی گۆره‌پانی ته‌حریردا پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و نه‌خشه‌رێگای ده‌ربازبوونی عێراق له‌ قه‌یرانه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و زۆربه‌ی شاره‌كانی خواروی عێراق به‌رده‌وامه‌، هاوكات كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێرقیش رایگه‌یاند، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ 260 كه‌س كوژراون و 12 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی نه‌وت: خۆپیشاندانه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگ ده‌دات

سەرەتا