پێش 2 هەفتە 114 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. ئیدانەی هەڵكوتانەسەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا ده‌كرێت

په‌یام

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە: "ئەوەی شەوی رابردوو لە هەڵكوتانەسەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلا لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە روویداوە، مایەی قبوڵكردن نییە و ئیدانەی دەكەین".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی پابەندەن بە پاراستنی ئاسایشی باڵەخانە دیپلۆماتكارەكان لە وڵاتەكەی وەك ئەوەی لە رێككەوتنامەی ڤیەننا تایبەت بە پەیوەندییە دیپلۆماتییەكان ئاماژەی پێكراوەو "ئاسایشی نێردە دیپلۆماتییەكان و كۆنسوڵخانەكان لە عێراق هێڵی سوورن و بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت هێرشیان بكرێتەسەر و هێزە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی توندیان بۆ رێگریكردن لە زیان گەیاندن بە ئاسایشی نێردە دیپلۆماتییەكان گرتووەتەبەر".

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقییان لەسەر دیواری كۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلا هەڵكرد و دواتر هەوڵیاندا كۆنسوڵخانە بسووتێنن، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێكرا.

پێشتر كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندبوو كە شەوی رابردوو بەهۆی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەردەم كۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلا، 3 خۆپیشاندەر كوژراون و ١٢ی دیكەش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا مه‌نسوور مه‌رعیدی‌ له‌ پۆستی‌ پارێزگار دوورخسته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. رفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوانزه‌ لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ رێككه‌وتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌واڵگریی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵاتنی داعشه‌ زیندانییه‌كان ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی نه‌وت: خۆپیشاندانه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌ڕله‌مانی عێراق، ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگ ده‌دات

سەرەتا