11/11/2024 163 جار خوێنراوەتەوە

شەش یانەی گەورەی ئەورووپا ململانێی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکەن

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانە گەورەکانی ئەورووپا ململانێی هێرشبەرێکی سویدی دەکەن و ژمارەکانی ئەو هێرشبەرەش سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە.

 ڤیکتۆر گیوکێرێشی سویدی و هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالی ئەم وەرزەش لە درەوشانەوە بەردەوامە، لە دوایین یاریشدا لە چامپیۆنسلیگ بەرانبەر مانچستەر سیتی توانی هاتریک لەو یانە ئینگلیزییە تۆمار بکات و هێندەی دیکە باس و خواستی لە بازاڕی گواستنەوە گەرمتر بوو.

میدیاکان باس لەوە دەکەن، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ و مان سیتی لە ئینگلتەرا، بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا و بایرن میونخ لە ئەڵمانیا و پاریس سانجێرمان لە فەرەنسا ململانێی توند بۆ گواستنەوەی کیوکێرێشی 26 ساڵ دەکەن و هەمووان وەک ئەستێرە و گۆڵکارێکی گەورە بۆ چەند وەرزی داهاتوو سەیری دەکەن.


هەرچەندە باس لەوە دەکرێت، ئامۆریم دەیەوێت کیوکێرێش لەگەڵ خۆیدا بۆ مانچستەر یونایتد بگوازێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا یاریزانەکە پلانی هەیە تاکو کۆتایی ئەم وەرزە لە لیشبۆنە بمێنێتەوە.

گیوکێرێش ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکدا بەشداری 18 یاری کردووە، 23 گۆڵ و 4 ئەسیستی نووسییوەتەوە.
وەرزی ڕابردووش لە کۆی 50 یاری توانیبووی 43 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆمار بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگادارکردنەوەیەکی توند لە پیرێزەوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نیکۆ ویلیامز مەرجێکی بۆ بەرشەلۆنە داناوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕ ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری شایستە داراییەکانی گرێبەستی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ شۆکت دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیای زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    میلان خواستی هێنانی مۆدریچی ئاشکرا کرد و مانەوەی چەند یاریزانێکیشی دووپات کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستی نیکۆ ویلیامز دوادەخات

  • پێش 1 هەفتە

    ئۆکلاهوما سیتی بۆ یەکەمجار نازناوی خولی باسکەی ئەمریکی بەدەست هێنا

سەرەتا