08/11/2024 164 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان: لەسەدا 70ی كوژراوانى غەززە ژن و منداڵن

پەیام 

بەپێی ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەدا 70 ئەو كەسانەی لە كۆمەڵكوژییەكانی غەززەدا شەهید بوون ژن و منداڵن.

نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە كە 32 لاپەڕەیە و باس لە جەنگی سەر غەززە دەكات كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە "لەسەدا 70ی ئەو كەسانەی كە بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی سوپای زایۆنی داگیركەرەوە لە غەززە شەهید بوون، ژن و منداڵن".

ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەوەی سوپای زایۆنی دەیكات تاوانی جەنگە، هاوكات پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكانە.

باسی لەوەش كردووە "سوپای زایۆنی بەتەواوی غەززەی گەمارۆ داوە و ڕێگریی دەكات لە گەیشتنی هەر جۆرە هاوكارییەك بەو كەرتە و دەیەوێت بەتەواوی خاپوری بكات".

لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، سوپای زایۆنی سێ كۆمەڵكوژی دیكەی ئەنجام داوە، بەهۆیانەوە 39 كەس شەهید و 123 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی شەهیدانی غەززە بۆ 43 هەزار و 508 كەس و بریندارانیش بۆ 102 هەزار و 684 كەس بەرز بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای نزیكەی شەش مانگ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دووبارە كۆبووەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. ئاگر لە باڵەخانەیەك كەوتەوە و هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییەکانى باڵەخانەکە ناڕازیین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پرۆسەی وەرگرتنی سكاڵا دژی عەجاج "جەلادەكەی نوگرەسەلمان" دەستیپێكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد حاجی ڕەشید: ناردنی مووچە بەهۆی دۆخی مرۆییەوە بووە، نەك پابەندیی هەرێم

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: هەر كات دیموكراسی و دادپەروەری بوارەكانی ژیانی گرتەوە، ئاشتیی ڕاستەقینە دێتە دی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوبز.. دادگایی جووتیارانی كورد دواخرا و پێشتریش دوو جووتیاری دیکە سزادراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگر لە پێنجوێن سەریهەڵدایە و لە شارباژێڕیش هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا

سەرەتا