08/11/2024
538 جار خوێنراوەتەوە
ڤلادیمێر پۆتین: ماوەی 20 ساڵی ئایندە جیهان ئاڵۆزى زیاتر بەخۆوەدەبینێت
پەیام
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا جەختی كردەوە، وڵاتەكەی هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی خۆی لە كاتی پێویستیدا دەگرێتەبەر و هۆشداری ئەوەی دا، جیهان لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا زیاتر ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێت.
پۆتین لە یەكەم لێدوانیدا لە دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ڕووسیا خۆی و هاووڵاتیانی دەپارێزێت و پێویست ناكات هیچ كەسێك خەیاڵ بكات، وتیشی: هیچ كەسێك ناتوانێت گرەنتیی ئەوە بكات كە ڕۆژاوا چەكی ئەتۆمی بەكارناهێنێت و ڕۆژاوا باوەڕێكی كوێرانەی بە ڕزگاربوون لە سزا هەیە و ئەوەش نیشانەی كارەساتە.
پۆتین وا دادەنێت كە جیهان پێویستی بە ڕووسیایە و هیچ كام لە بڕیارەكانی واشنتۆن و سەركردە ئەوروپییەكان ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت، ئاماژەی بەوەش دا، بۆچوونێك هەیە كە بەبێ ڕووسیا پێدەچێت جیهان باشتر و گوێرایەڵتربێت، بەڵام بوونی ڕووسیا خۆی كلیلی گەشەسەندن و سەركەوتنە بۆ جیهان.
هەروەها ڕایگەیاند: ڕەنگە داینامیكی ڕووداوەكان وا بكات 20 ساڵی ئاییندە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئاڵۆزتربن لە چاو ڕابردوودا.
پۆتین وتیشی: ساتی ڕاستەقینە بەڕێوەیە و سیستمی پێشووی جیهان كۆتایی هاتووە و ناگەڕێتەوە، وتیشی هاتنەكایەی جیهانێكی نوێ دەستیپێكردووە و ئەوە ململانێ نییە لەسەر دەسەڵات بەڵكو ململانێی باوەڕە.
پۆتین ئاماژەی بەوەش دا، ڕۆژاوا هەوڵی ئەوەیان دا گورز لە ڕووسیا بدەن و لە سیاسەت و ئابووری دایبڕن، بەڵام شكستیان هێنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە