پێش 2 هەفتە 325 جار خوێنراوەتەوە

سه‌زای ته‌مه‌لـلی: توركیا به‌ شه‌ڕو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كورد خۆی به‌خێو ده‌كات

په‌یام

كۆنگره‌ی (هه‌ده‌په‌) له‌ پایته‌ختی توركیا دژایه‌تی خۆی بۆ گۆڕینی باری دیموگرافی ڕۆژاوای كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و سه‌زای ته‌مه‌لـلیش رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌ شه‌ڕو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كورد خۆی به‌خێو ده‌كات.

ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه‌، سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ شاری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو. له‌ میانی وتارێكی دا له‌ كۆنگره‌كه‌دا، (په‌روین بوڵدان) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ دژی شه‌ڕی ڕۆژاواین، هه‌موو كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بۆ هیچ كه‌سێك نییه‌ خه‌ڵكی باكوری سوریا له‌ خاكه‌كه‌ی ده‌ر بكات.

بوڵدان وتیشی: گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌ نێو ئاشتی و ئارامیدا ده‌ژین و گۆڕینی دیمۆگرافیا و ده‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌یه‌.

(سه‌زایی ته‌مه‌لـلی)یش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سوریا، وتی: بانگه‌وازمان بۆ ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه‌، هه‌وڵ بۆ ده‌ستوورێكی دیموكراتی له‌ سوریا بده‌ن.

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و "هه‌رچه‌ند له‌ سوریا شه‌ڕ قوڕس بێت، ئه‌وه‌نده‌ له‌ توركیا توندوتیژی زیاتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ شه‌ڕ خۆی به‌خێو ده‌كات، شه‌ڕ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كورد ده‌كاته‌ هه‌وێنی هه‌بوونی خۆی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ پشتیوانیكردنی له‌ داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل؛ ئه‌مریكا بێرێزی به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا: به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر سووریا داعش خۆی‌ ڕێكخستووه‌ته‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی‌ كۆماری ئێران: به‌شێكی‌ كه‌م له‌وانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام، ئاژاوه‌گێڕ بوون

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی‌ له‌ بڕیاری‌ ئه‌مریكا له‌ باره‌ی‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كانی‌ جوله‌كه‌ گرت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل هێرشیانكرده‌ سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌ربه‌ ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 133 كه‌سی‌ دیكه‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ده‌رچووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیبیا.. خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت و چاو له‌ تاوانه‌كانی ده‌پۆشن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌مه‌ودوا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین به‌نایاسایی نابینین

سەرەتا