پێش 2 هەفتە 147 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا چوونه‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی حه‌سه‌كه‌

په‌یام

یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكا ده‌چێته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئالیان و ڕمێلان له‌ سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ و سنووره‌كانی عێراق.

ته‌له‌فزیۆنی (ڕووسیای ئه‌مڕۆ) بڵاویكرده‌وه‌: كاروانێكی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ هێزێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وزه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری چوونه‌ته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئالیان و ڕمێلان و گوندی ئالێقوش له‌ سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ و سه‌ر سنووره‌كانی عێراق.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، دوای گه‌ڕانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ و دواتر به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ترپه‌سپی له‌ سنووری قامیشلۆ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا چوونه‌ته‌ سێگۆشه‌ی سنووریی (عێراق، سوریا، توركیا) و له‌ نزیك سنووره‌كانی توركیا جێگیر بوون.

پێشتر و له‌كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: هێزه‌كانیان كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌پارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ ده‌ست داعش و گروپ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ پشتیوانیكردنی له‌ داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل؛ ئه‌مریكا بێرێزی به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا: به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر سووریا داعش خۆی‌ ڕێكخستووه‌ته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی‌ كۆماری ئێران: به‌شێكی‌ كه‌م له‌وانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام، ئاژاوه‌گێڕ بوون

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی‌ له‌ بڕیاری‌ ئه‌مریكا له‌ باره‌ی‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كانی‌ جوله‌كه‌ گرت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل هێرشیانكرده‌ سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌ربه‌ ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 133 كه‌سی‌ دیكه‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ده‌رچووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیبیا.. خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت و چاو له‌ تاوانه‌كانی ده‌پۆشن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌مه‌ودوا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین به‌نایاسایی نابینین

سەرەتا