02/11/2024
485 جار خوێنراوەتەوە
ئیدارەی ڕاپەڕین.. سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان سبەى خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن
پەیام
وەک هەڵوێستێک دژی ئەو نا عەدالەتی و گەندەڵیەی کە کراوە لە بوون بە گرێبەست لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین سبەی خۆپشاندان دەکەن لە بەردوم زانکۆی راپەڕین.
لە ڕاگەیەندراواوێکدا ڕاشیدەکەیەنن: ئەوان دژی هیچ کەسێک و لایەنێک نین تەنها دژی ئەو گەندەڵییەن کە بە ناشایستە کۆمەڵێک کەس بە گرێبەست دانراون بیئەوەى وانەبیژ بن.
ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوکەیە:-
سڵاو وڕێز
بۆلایەنە پەیوەندارەکان
ئێمە وەکو سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی کوردستان کەلەساڵی 2017 ـ 2018 تاکو 2023 ـ 2024 دانەمەزراوینەوە.
کە چاوەڕەێی دامەزراندین بەڵام بەداخەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆکانی تری کوردستان کۆمەڵە خەڵکێک کەبەهیچ شێوەیەک فەرمانی وانەبێژیان نییە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ بەشێوەی ناشایستە بە گرێبەست دادەمەزرێن.
بۆیە ئێمەش سبەی وەک سێ یەکەمەکان هەڵوێست لەسەر ئەم کارە وەردەرگرین خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە لەبەردەم زانکۆی ڕاپەڕین کاتژمێر 10:30 خولەک ئەنجام دەدەین و داواکارین بەزووترین کات هەموو ئەوکەسانەی کەبە شێوازی ناشایستە یاخود فەرمانی وانەبێژی نییە لە پڕۆسەکە دوور بخرێتەوە و ئێمە دژی هیچ کەسێک و لایەنێک نین تەنها دژی گەندەڵیەکەین.
لەکۆتایدا داواکارین لە حکومەتی هەرێم بەزووترین کات پڕۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان جێبەجێبکات بۆ ئەوەی چیتر مافی ئێمە بەکەسانی تر بە شێوەی ناشایستە پڕنەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە