27/10/2024 461 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی موچه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سه‌ربه‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو رایگه‌یاندووه‌،  لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە "هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن."

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت، بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد...
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تڕه‌مپ داوا له‌ چین ده‌كات هاوكار بێت بۆ كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: به داخستنی هورمز، خستنەڕووی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین گوژمه‌ی مووچه‌ی مانگی چوار گه‌یشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا