27/10/2024
143 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی سێ پڕۆژه یاسای گرینگ كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا دەدات، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و پڕۆژه یاسایانه به‌لای هه‌ریه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقه‌وه گرینگن و لە دانیشتنەکانی رابردوودا بەهۆکارى جیاجیا، دەنگیان لەسەر نەدرا و بۆ چەند جارێک دواخران.
به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق "سێ پرۆژەیاسای گرنگ خراونەتە بەرنامەی کارى دانیشتنەکەی رۆژی یەکشەممەوە، کە پرۆژە یاسایەکیان وەک پرۆژەی کورد و پرۆژەیەکیان وەک پرۆژەی شیعە و سێیەمیان وەک پرۆژەیاسای سوننەکان تەماشا دەکرێت" و هه‌ر یه‌كێك له‌و پێكهاتانه پێداگرن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی.
دەنگدان بە پڕۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو خانوو و زەوییانە بۆ خاوەنەکانیان کە بە چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى هەڵوەشاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، لە یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە دانراوە. زۆرینەی زەوییەکان، خاوەنە رەسەنەکانیان کورد و تورکمانن. ئەو دوو پێکهاتەیە پێداگرن لەسەر تێپەڕاندنی.
بڕگەی دووەم تایبەتە بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی، کە داواکاریی سەرەکیی شیعەکانە. هەروەها دەنگدان بە پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، خراوەتە بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکە، کە یەکێکە لە داواکاریی سوننەکان و پێشتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق؛ خراوەتە بەرنامەی کارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە