پێش 2 هەفتە 117 جار خوێنراوەتەوە

خامنه‌یی جارێكی دیكه‌ گفتوگۆی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

په‌یام

(عه‌لی خامنه‌یی) ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ ڕێگه‌كانی ڕێگریی له‌ ده‌ستوه‌ردانی سیاسی ئه‌مریكا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر گفتوگۆیه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ ئێران مل بۆ فشاره‌كانی واشنتۆن نادات.

له‌میانی وته‌یه‌كیدا له‌ به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی زانكۆكان، ڕۆژێك به‌ر له‌ 40هه‌مین ساڵیادی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ تاران، ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا گرت كه‌ به‌نیازه‌ دانوستان له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران ڕێكبخات. له‌و باره‌وه‌، خامنه‌یی وتی: ئه‌وانه‌ی پێیانوایه‌ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دوژمن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، سه‌د ده‌ر سه‌د هه‌ڵه‌ن.

خامنه‌یی وتیشی: ئه‌مریكا به‌ به‌راورد به‌ 40 ساڵی ڕابردوو هه‌مان ئه‌مریكایه‌ كه‌ سیفه‌تی گورك و دیكتاتۆری هه‌یه‌ و ئێستاش له‌سه‌ر خواستی داگیركاری و به‌ كه‌مزانینی ئه‌وانی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌.
له‌و كاته‌وه‌ی (دۆناڵد تڕه‌مپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاكلایه‌نه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كشایه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و واشنتۆن به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ پشتیوانیكردنی له‌ داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل؛ ئه‌مریكا بێرێزی به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا: به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و هێرشی‌ توركیا بۆ سه‌ر سووریا داعش خۆی‌ ڕێكخستووه‌ته‌وه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی‌ كۆماری ئێران: به‌شێكی‌ كه‌م له‌وانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام، ئاژاوه‌گێڕ بوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی‌ له‌ بڕیاری‌ ئه‌مریكا له‌ باره‌ی‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كانی‌ جوله‌كه‌ گرت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل هێرشیانكرده‌ سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌ربه‌ ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 133 كه‌سی‌ دیكه‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ده‌رچووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیبیا.. خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت و چاو له‌ تاوانه‌كانی ده‌پۆشن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌مه‌ودوا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین به‌نایاسایی نابینین

سەرەتا