26/10/2024
233 جار خوێنراوەتەوە
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دادوەری لێكۆڵینەوەی لە دۆسیەی كۆمەڵكوژی لەسەر كار لادا
پەیام
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری دا ئەو دادوەرە لەسەر كار لا بدات كە نزیك بوو لەوەی بڕیاری دەستگیر كردن بۆ نەتەنیاهوو دەربكات.
دادگاكە ڕایگەیاندووە: ئەو دادوەرە ڕۆمانییەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی كۆمەڵكوژی لە كەرتی غەززە دەكرد بڕیاری گۆڕینی دراوە.
هەرچەندە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی باسی لەوە كردووە دادوەرەكە بەهۆكاری تەندروستی لەسەر كار لادراوە، بەڵام بەشێك لە میدیاكان ئاماژەیان بەوە داوە، پێدەچێت پەیوەندیی بە فشارەكانی قەوارەی زایۆنییەوە هەبێت بەو هۆیەی ئەو دادوەرە نزیك بوو لەوەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی خەڵكی سیڤیل لە غەززە بڕیاری دەستگیركردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی ئەو قەوارەیە بدات.
پێشتر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ یواف گالانت، وەزیری بەرگریی زایۆنی دەركردبوو و داوای دەركردنی هەمان فەرمانیشی بۆ نەتەنیاهوو كردبوو.. كەریم خانیش كە داواكاری گشتیی دادگاكەیە ڕایگەیاندبوو: نەتەنیاهوو و گالانت تۆمەتی كۆمەڵكوژی و برسیكردنی خەڵك و ڕێگەگرتن لە گەیشتنی هاوكارییەكان و بەئامانجگرتنی مەدەنییەكان بەئەنقەست لەكاتی جەنگ، دراوەتە پاڵیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە