پێش 2 هەفتە 165 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌یه‌كی سوپای سوریا بۆ سنووره‌كانی ته‌لته‌مه‌ر و دووسه‌رێ و سه‌رێكانی گه‌ڕانه‌وه‌

په‌یام

یه‌كه‌یه‌كی سوپای ڕژێمی سووریا به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی ته‌لته‌مه‌ر و دووسه‌رێ و سه‌رێكانی گه‌ڕانه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووری بڵاویكرده‌وه‌: یه‌كه‌یه‌كی سوپا به‌ تانك و زرێپۆشه‌وه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ شارۆچكه‌ی دوو سه‌رێ، له‌ نزیك ته‌لته‌مه‌ر و به‌شێكی دیكه‌شیان به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا به‌ڕێكه‌وتوون.
ئاژانسی (سانا) ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌یه‌كی سوپای سووریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌، له‌ میحوه‌ری ڕه‌ققه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌ به‌ یه‌كه‌كانی سوپا له‌ میحوه‌ری حه‌سه‌كه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "یه‌كه‌كانی سوپای سووریا دووباره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ گوند و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌ ته‌لته‌مه‌ر و دووسه‌رێ له‌ نزیك سه‌رێكانی و سه‌ر ڕێگای دێربێسی و سه‌رێكانی له‌ باكووری ڕۆژه‌لێتی سوریا".

هه‌فته‌ی ڕابردوو، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپی چه‌كدارییه‌ سورییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌، یه‌كه‌كانی سوپای ڕژێم ته‌لته‌مه‌ر و دووسه‌رێ و زۆربه‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كانی نزیك توركیایان جێهێشت و كشانه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ی‌ له‌ بڕیاری‌ ئه‌مریكا له‌ باره‌ی‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كانی‌ جوله‌كه‌ گرت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا.. فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل هێرشیانكرده‌ سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ سه‌ربه‌ ئێران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 133 كه‌سی‌ دیكه‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ده‌رچووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا.. خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌لایه‌ن وڵاته‌ زلهێزه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێت و چاو له‌ تاوانه‌كانی ده‌پۆشن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌مه‌ودوا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین به‌نایاسایی نابینین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران ده‌یكات، دووڕووییه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیان راگرتووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری دارایی لوبنان داواده‌كات ناوی له‌نێو كاندیدان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ربهێندرێت

سەرەتا