25/10/2024
287 جار خوێنراوەتەوە
لەیلا زانا: لەبارەى پڕۆسەى ئاشتیى لە تورکیا ڕووناكییەك هەڵهاتووە
پەیام
پەكەكە پابەندبوونی خۆی بە هەڵوێستی ئۆجەلانەوە لەبارەی ئاشتی ڕادەگەیەنێت، لەیلا زاناش دەڵێت: ڕووناكییەك هەڵهاتووە.
لەبارەی هەوڵەكانی پرۆسەی ئاشتی و كۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان-ەوە لەگەڵ عومەر ئۆجەلانی برازای، هاوسەرۆكایەتیی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستانێ (كەجەكە) كە باڵێ سیاسیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە ڕایگەیاند: بزووتنەوەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بەپێی ئەو پرۆسەیەی كە ڕێبەر ئاپۆ دایناوە و پەرەی پێ داوە، پابەند دەبێت و هەنگاو دەنێت.
كەجەكە ڕاشیگەیاندووە: دیموكراسیبوونی توركیا بەندە لەسەر چارەسەری دۆزی كورد و ئیرادەی گەل و نوێنەر و دانوستانكاری چارەسەری دیموكراسیانەی دۆزی كوردیش هەر ئۆجەلانە.
جەحتیشی كردەوە: تا ئێستا گۆشەگیری كۆتایی نەهاتووە، تا ئەوكاتەی دۆخی تەندروستی و ئەمنی و كاركردن بۆ ئۆجەلان نەڕەخسێنرێت ئەویش ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
هەروەها لەلای زانا، سیاسەتمەداری دیاری باكووری كوردستان لە هەژماری خۆی لە پێگەی ئێكس لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە ڕایگەیاند: ڕووناكییەك بۆ هەموو ئەوانە هەڵهاتووە كە بەدەست شەڕەوە دەناڵێنن، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی چاوەڕوانی ئاشتی بوون.
لەیلا زانا ڕاشیگەیاندووە: لە ئاودانی تۆوی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە