پێش 2 هەفتە 177 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی پیرۆزبای لەڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەکات

په‌یام

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندن لەڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بسم الله الرحمن الرحیم

یرفع الله الذین أمنوا منكم والذین أوتوا العلم درجات

بەڕێز: سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، سەرجەم کادیرو ئەندامە دڵسۆزەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
السلام علیکم...
بەناوی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئەمیرو سەرکردایەتی و ئەنجومەنی سیاسیتان پێڕادەگەیەنین بەبۆنەی شانزەھەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکەتان، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە پاڵنەری گەشەپێدانی قۆناغێکی نوێی کاری پیشەیی و ڕێکخراوەییتان.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی پیشەیی گرنگ، توانیویەتی خزمەتی چاک لە ڕابردوودا بە قوتابیانی کوردستان بکات، بەبێ جیاوازی بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیا، ھیوادارین لەسەر ئەم شێوازی کارکردنەتان بەردەوام بن.
دیارە ئێستای ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیارو پڕ کێشەدا تێدەپەڕێت، ھەروەھا کاروباری ڕێکخراوەیی و پیشەییش کۆمەڵێک ئاستەنگ و بەربەستی گەورە لە بەردەمیدا ھەیە، ئومێد دەکەین بە ھەمان نەفەسی جارانتان و زیاتریش لە خزمەتکردنی ئەو توێژە گرنگە بەردەوام بن و کاری ڕێکخراوەییتان بەردەوام لە گەشەکردندا بێت.
لە کۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانتان لێدەکەین.
والسلام علیکم ورحمە اللە..

ئەنجومەنی سیاسیی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
٣/١١/٢٠١٩

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئێواره‌ كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر سازكرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید كرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئاهەنگێكی جەماوەری بەبۆی یادی لە دایكبوونی پیشەوای مرۆڤایەتی ئەنجامدرا

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونەوەی گشتی ناوەندی سلێمانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئەنجامدرا

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پیره‌مه‌گروونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونەوەی گشتیان ئەنجامدا

  • پێش 2 هەفتە

    تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

سەرەتا