16/10/2024
571 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ ساڵیادی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره وتێیدا یه‌كێتی و پارتی یه‌كتر به خیانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
په‌یام
ئه‌مڕۆ یادی ڕووداوی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ره كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست درا و ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرا.
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و 20 ڕۆژ دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له ڕووداوێكی چاوه‌ڕوانكراودا هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ڕووه‌و شاری كه‌ركووك و ده‌وروربه‌ری له‌شكركێشیان كرد كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێ‌بوو، به‌و هۆیه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ڕوویدا و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.
ئه‌وكات و ئێستاش هه‌ركام له پارتی و یه‌كێتی یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد و باسیان له‌وه كرد كه ڕووداوی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت بووه و به ڕێككه‌وتنی تاكلایه‌نه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام دراوه.
به‌هۆی ڕووداوه‌كانه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی كه‌ركووك و دووزخورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه ئاواره بوون، ده‌یان ماڵ ته‌قێنرانه‌و ه وسه‌دان ماڵ سووتێنران و تاڵان كران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌وكاته‌وه پێشمه‌رگه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌سه‌دا 51 ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستدا و عێراق ده‌ستبه‌كار بوو.
دوای ڕووداوه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كه ئه‌وكات سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی یه‌كێتی بوو باسی له‌وه كرد، له‌باره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق كراوه و ده‌یان كه‌س له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئاگاداری ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ن، میدیاكانی یه‌كێتی-ش ئه‌وه‌یان بلاو كرده‌وه كه هێزه‌كانی پارتی به ڕێككه‌وتن و ئاگاداری پێشوه‌خته له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان كشاونه‌ته‌وه و شه‌ڕیان كردووه.
هاوكات خودی مامۆستا عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێش ڕووداوه‌كان و دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به توندی هۆشدارییان دا و ڕایانگه‌یاند، ڕیفراندۆم لێككه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی خاكی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە