پێش 3 هەفتە 138 جار خوێنراوەتەوە

كه‌رتی غه‌ززه‌..به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ سێ كه‌س بووه‌نه‌ قوربانی

په‌یام

لە ئاكامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە  هاوڵاتیەكی فەڵەستینی شەهید بوو و دووانی دیكەیش برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە رایگەیاند سێ كەس كە بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەیەك لە رۆژئاوای شاری خان یونس بریندارببوون، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەكێك لەو بریندارانە گیانی لەدەستدا.

هاوكات وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی وەك كاردانەوە بەرامبەر ئاراستەكردنی مووشەك لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە هێرشێكی چڕیان كردووەتە سەر بەشی ناوەڕاستی باشوور و ناوچەكانی باكووری كەرتی غەززە.

هەروەها سەرچاوە ئەمنییەكانی كەرتی غەززە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە كە ئەو خاڵانەی كراونەتە ئامانج سەر بە لیواكانی عیزەدین قەسام-ی بزووتنەوەی حەماسن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد، كوژراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی نه‌مسا: نابێ وه‌ك بیانیی له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان بڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی میسر ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی ڕووسی بكڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ: ده‌بێت به‌خێراپی كاربكه‌یت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای نیسان 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بەکارهێنانی سیستمی ئێس 400 دەستپێدەکات

سەرەتا