پێش 3 هەفتە 107 جار خوێنراوەتەوە

ئەفغانستان..دوو پۆلیس و نۆ منداڵ كوژران

په‌یام

لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو و هێرشێكی چەكداری بۆ سەر بنكەیەكی پۆلیس لە ئەفغانستان، دوو پۆلیس و نۆ منداڵ كوژران.

بەپێی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵ كاربەدەستانی ئەمنی لە ویلایەتی تەخاری باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رایانگەیاندوە بۆمبێكی چێنراو بە ژمارەیەك منداڵدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە نۆ منداڵ كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوون.

كاربەدەستانی ویلایەتی ناوبراو بزووتنەوەی تاڵیبانیان بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە تۆمەتبار كرد بەڵام بزووتنەوەی ناوبراو هیچ روونكردنەوە و زانیارییەكی لەوبارەوە بڵاونەكردووتەوە.

لە لایەكی دیكەوە لە باكووری ئەفغانستان، ژمارەیەك چەكداری تاڵیبان هێرشیانكردە سەر بنكەی پۆلیس لە قەزاكە و لە میانیدا شەڕ و پێكدادان روویداوە و لە ئاكامی شەڕ پێكدادانەكەدا، دوو پۆلیس كوژراون.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد، كوژراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی نه‌مسا: نابێ وه‌ك بیانیی له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان بڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی میسر ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی ڕووسی بكڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ: ده‌بێت به‌خێراپی كاربكه‌یت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای نیسان 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بەکارهێنانی سیستمی ئێس 400 دەستپێدەکات

سەرەتا