09/10/2024 240 جار خوێنراوەتەوە

ڤاڵڤێردی: مباپێ دەمی هەمووانی داخست

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیوایە، کیلیان مباپێ هەمووانی بێدەنگ کردووە.

 لەمیانەی لێدوانێکی بۆ  گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، ڤاڵڤێردی ڕایگەیاند، هەندێک کەس دەیان وت بە هاتنی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید کێشە و ئاژاوەیەکی زۆر دروست دەبێت و ئێستاش نەیان زانی ئەو کێشانە چین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی یاریزانەکەی مێرنگی وتی: کیلیان کەسێکی نایاب و نائاساییە، بەئاستی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەمی هەموو کەسێکی داخست و هەمووانی بێدەنگ کرد و  نیشانی دا کە چەندە کەسایەتییەکی نایاب و گەورەی هەیە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

لە کۆتایدا ڤاڵڤێردی وتیشی: مباپێ سەرسامی کردم، چونکە زۆر باشتر لەمن بە زمانی ئیسپانی قسە دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا