28/09/2024 185 جار خوێنراوەتەوە

عێراق و ئەمریكا: تا مانگی ئەیلولی 2025 دەبێت هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێرق نەمابن

پەیام

عێراق و ئەمریكا ڕاگەیانراوێكی هاوبەشیان لەبارەی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق و سوریا بڵاو كردەوە و ڕایانگەیاند: تا مانگی ئەیلولی 2025 دەبێت هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێرقدا نەمابن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە لە 12 مانگی داهاتوودا، ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق كۆتایی دێت كە نابێت لە مانگی ئەیلوولی 2025 تێپەڕ بكات.

ئەوەش خراوەتە ڕوو "ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە سووریاش تا مانگی ئایلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ پاراستنی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان لە عێراق".

باس لەوەش كراوە "عێراق سوپاسی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دەكات بۆ ئەو پاڵپشتییەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و شكستپێهێنانی ڕێكخراوەكە پێشكەشی هێزە ئەمنییەكانی عێراقی كردووە".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا پتەوتر بكرێن، لە كاتێكدا هەردوو وڵات هەوڵ دەدەن هاریكارییە هاوبەشەكانیان لە بواری ئەمنیی و لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات زیاتر بكەن.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا حكوومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق دووپات كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: شایستە داراییەكانی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج دەكەین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو كەسەی لە جێی سوودانى بوو بە پەرلەمانتار لە دۆسیەی گەندەڵی تێوە گلاوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیقار.. پاسێكى زیارەتكاران وەرگەڕا و بە تەواوی سووتا و دەیان قوربانى لێکەوتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. سەرلەنوێ پێشنیازی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

سەرەتا