27/09/2024
708 جار خوێنراوەتەوە
تاقیكردنەوەى پرۆژەی (قوڕئان بەهاری دڵانە) لە سەرتاسەری هەرێم بەڕێوەچوو
پەیام
تاقیكردنەوەی پڕۆژەی (قوڕئان بەهاری دڵانە) لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئارەزوومەندان بەشدارییان تێدا كرد.
كاتژمێر چواری بەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سەرتاسەری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و لە كەركووكیش، بە بەشداریی دەیان هەزار كەس لە تەمەن و ڕەگەزە جیاوازەكان تاقیكردنەوەی پڕۆژەی قوڕئان بەهاری دڵانە بەڕێوە چوو.
پێشتر و لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی هاوشێوە بۆ تاقیكردنەوە لە ئایەتەكانی قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) بەڕێوە چوو و هەر جارێكیش ژمارەی بەشداربووان لە پێشبڕكێكانی پێشتر قەرەباڵغتر بووە و ئەو سەركەوتووانەش كە لە تیروپشكی تاقیكردنەوەكاندا دەرچوون بە چەند جۆرێك خەڵات كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە