پێش 3 هەفتە 177 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له‌ هه‌ولێر كرد


په‌یام

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان؛ به‌مه‌بستی پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی نه‌صروالله ڕه‌شنودی وه‌ك سه‌رقونسوڵی نوێ ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان كرد.

عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رایگه‌یاندووه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا وێرای‌ پیرۆزبایی‌ ده‌ستبه‌كاربوون له‌ نه‌سروڵا ره‌شنوودی‌ وه‌ك سه‌ركونسوڵی‌ ئێران له‌ هه‌ولبَر؛ گفتوگۆی فراوانیش له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاڵۆزی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد و كه‌ بێگومان ناسه‌قامگیری عێراق و ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كان و دروستبوونی قه‌یران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانیش نیه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید، ده‌شڵێت، هیوادارین به‌ جێ به‌جێ بوونی داوا ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ری خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق و كۆتایی هاتن به‌ گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران دووباره‌ سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ راشیگه‌یاندووه‌، بێگومان ئه‌مه‌ی كه‌ له‌ عێراق ڕووده‌دا زه‌نگێكی هۆشیار كردنه‌وه‌شه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ووڵات به‌هۆی سته‌م و گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ ناچێت و پێویسته‌چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجام بدرێ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئێواره‌ كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر سازكرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید كرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئاهەنگێكی جەماوەری بەبۆی یادی لە دایكبوونی پیشەوای مرۆڤایەتی ئەنجامدرا

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونەوەی گشتی ناوەندی سلێمانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئەنجامدرا

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پیره‌مه‌گروونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونەوەی گشتیان ئەنجامدا

  • پێش 2 هەفتە

    تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

سەرەتا