23/09/2024 377 جار خوێنراوەتەوە

هەولێر.. "نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن بە كاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و لە شەقامە گشتییەكان بكرێت"

پەیام

 لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر 13 رێنمایی بۆ بەڕێوەچونی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و بەگوێرەی رێنماییەكانیش، نابێت بەهیچ شێوەیەك بانگەشەی هەڵبژاردن بە كاروانی زۆری ئۆتۆمبێل لە شەقامە گشتییەكان بكرێت، بۆ ئەنجامدانی هەر گردبوونەوەیەكی جەماوەری بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەبێت ڕەزامەندی لیژنەی ئەمنی وەربگیرێت.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هەروەها هەر بەربژێرێك پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، پۆستەر و بانگهێشتەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەدرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت".

بەپێی ڕێنماییەكانی پارێزگاری هەولێر، نابێت بەهیچ شێوەیەك لە چوار ڕێییان و ترافیك لایتەكان وێنە و پۆستەر و دروشمی كاندیدان لێبدرێت و بەهیچ شێوەیەك نابێت وێنە و پۆستەری كاندیدان لە فەرمانگە حكومیەكان، نەخۆشخانە، قوتابخانەكان، بدرێت.

هەروەها بەپێی ڕێنماییەكان لە پارێزگاری هەولێر، بەهیچ شێوەیەك نابێت پۆستەر و دروشمەكانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر دیوار و شوێنە گشتییەكان وەك (مزگەوت، كلێساكان، شوێنە پیرۆزە ئاینیەكان و شوێنە كەلتووری و مێژوییەكان) هەڵبواسرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. به‌هۆی په‌لاماردانی سه‌گی بێلانه‌وه‌؛ 47سه‌ر ئاژه‌ڵی هاووڵاتییه‌ك مرداربوونه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جوتیاران داوا ده‌كه‌ن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ ڕێگری له‌ به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بگرن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌ بازاڕی ناوخۆی هه‌رێم كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی نه‌یارانمان سنووره‌كانمان نائارام بكه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. جیاکردنەوەى بەشێك لە زەویی پڕۆژەیەك بۆ پڕۆژەیەكی دیكە ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتییان: حکومڕانى بەمشێوەیە ناکرێت هێشتا مووچەى مانگى پێنج نەدراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما چوار پلە نزمدەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییانی پارێزگای سلێمانی گەڕانەوە و گەیشتنەوە شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیان

سەرەتا