21/09/2024
276 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایش كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەسەر پێشهاتەكانی لوبنان ئەنجامدا
پەیام
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر پێشهاتەكانی لوبنان بەست.
بەهۆی هێرشە ئاسمانیی و ئەلیكترۆنییەكانی سوپای زایۆنی كە چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك لە ناوچەكانی لوبنانی گرتووەتەوە و تێیدا دەیان كەس كوژران و هەزاران كەسی دیكە برینداربوون و ژمارەیەك ژن و منداڵ و مەدەنییان لەنێودایە، بەیروت لە ڕێی جەزائیرەوە كە ئەندامێكی نا هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و نوێنەری كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبییە، داوای دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی لوبنان كرد.
ڕۆژی پێنجەممەش عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش ڕووی لە شاری نیویۆركی ئەمریكا كرد.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، بەشداریكردنی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش، دوای ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆكوەزیران بووە، بەهۆی هێرشە ئەلیكترۆنییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر وڵاتەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە