20/09/2024 409 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانی گرێبەست: تاوەكو مووچەی مانگی 6 تا 9 وەرنەگرین، دەوام ناكەین

پەیام

نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری 17 پەروەردە خۆیان لە نوێنەرانیان بێبەری دەكەن و ڕایدەگەیەنن: دەوام ناكەن تاكو مووچەی مانگی شەش تا نۆ وەرنەگرن.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی سنووری 17 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە ئاماژەیان بەوە داوە، پاش دووساڵ لە بەسەرچوونی ماوەی یاسایی ئەم حكومەتە و لە سەروەختی نزیكبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن؛ دەسەڵات لە ڕێی چەند كەسێكەوە (كە خۆیان وەك نوێنەر و دەمڕاستی وانەبێژان لەقەڵەمداوە) فەرمانی بەگرێبەستبوونمانی وەك مژدەیەكی گەورە پێ ڕاگەیاندووین.

ئەو نوێنەرانەی مامۆستایانی گرێبەست باسیان لەوە كردووە، بەگرێبەستكردنیان جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ وانەبێژیدا لە ڕووی ئیمتیازات و مووچەوە و دەڵێن: بە گومانەوە لەو جوڵە و لێدوانە قەبەكەرانەی چەند كەسێك دەڕوانین، كە شەو و ڕۆژیان داوەتە دەم یەك بۆ ماكیاجكردنی ڕووی دزێوی دەسەڵاتێكی تاڵانكاری بێهەست و ستەمكار.

نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ڕاشیدەگەیەنن: بۆیە پێمان شەرم و نەنگییە چەند كەسێك بە نوێنەری خۆمان بزانین، كە بیریان چووبێتەوە یان لەبیری خۆیان بردووەتەوە! كە دەسەڵات سەبەتەیەك خورمای لێبردووین و شەكرێكی لە مێرووبەجێماوی بە منەت و چاوشۆڕكردن پێداوین.

ئەو مامۆستایانە ڕوویان كردووەتە دەسەڵات و دەڵێن: خەیاڵتان خاوە، بە فەرمانی گرێبەستكردنمان، بتانەوێ درز بخەنە نێوان ئێمە و مامۆستایانی بەهەڵوێستی هەمیشەییەوە؛ كردنەوەی دەوام بەندە بە پێدانی مووچەی مانگەكانی 6 - 7- 8 - 9 و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی مامۆستایانی هەمیشەیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    خێزانێكی بە ڕەچەڵەك كورد لە شاری قودس پارێزگاری لە پیشەیەكی كۆن دەكەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ژن و منداڵەكەم بە هەڵەی پزیشكێك گیانیانلەدەستدا و دادگا کەیسەکەى یەكلاناكاتەوە"

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: هەولێر و بەغداد لەیەکنزیکن و ڕێککەوتن بکرێت مووچەی مانگەکانی 7 و 8 یش دێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكی چەكدارییدا لە توركیا لاوێكی 16 ساڵان دوو پۆلیسی كوشت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌تۆمه‌تی دزینی سندوقی خێرى دوو مزگەوت، سێ كه‌س ده‌ستگیركران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێكی وەرزى نوێی خوێندنى ئەمساڵ لە هەرێم 21ى ئەم مانگە دەبێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان لە خوار 40 پلەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران كێشەی گەورەی بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەی پشدەر دروستكردووە

سەرەتا