20/09/2024 834 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێک پڕچەككردنی پێشمەرگە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق دادەنێت

پەیام

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتی دەكاتەوە تۆپهاوێژی قورس بە هێزەكانی پێشمەرگە بدرێت و پڕچەككردنی پێشمەرگە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق دادەنێت. 

ئەحمەد موسەوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند: پڕچەككردنی پێشمەرگە بە تۆپهاوێژی قورس بەتاڵ نییە لە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق، وتیشی: كێشەكان لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان ماوەی 20 ساڵە بەردەوامی هەیە، لەبەرئەوە ناتوانین دڵنیابین لەپێدانی ئەو چۆرە چەكە بە پێشمەرگە. 

موسەوی ئاماژەی بەوەشدا، بە پێی یاسا حكومەتی ناوەند دەتوانێت ڕێگری لە پێدانی ئەو چەكانە بكات بە پێشمەرگە، كە لەسەروی چەكەكانی هێزە عێراقییەكانەوەیە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

سەرەتا