20/09/2024
427 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێكی ئەمریكا: تا بە قاچاخبردنى نەوتى هەرێم بەردەوام بێت، ئابورى عێراق بەرەوپێش ناچێت
پەیام
یاریدەردەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە ڕایگەیاند نەوتی هەرێم بە بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە و ئاستی بەرهەمهێنانیش بۆ پێش ڕاگرتنی بۆری نەوتی توركیا گەڕاوەتەوە.
لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدای پارتی جێفری پایت، یاریدەردەری وەزیری دەرەوەی ئەمركیا بۆ كاروباری وزە بە پێویستی زانی بۆری نەوتی هەرێم توركیا بكەێتە كار و ڕایگەیاند لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی كردەیی بۆ بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت پێش ڕاگرتنی هەناردەی بۆری بۆ توركیا گەڕاوەتەوە.
جێفری پایت وتیشی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم لە دەرگای پشتەوە و بەشێوەی قاچاخ هەناردە دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی باجێكی زۆری خستووەتە سەر ڕێگاوبانەكانی هەرێم هیچ سوودێكیشی بە بوددجەی هەولێر و بەغداد نەگەیاندووە.
ناوبراو وتیشی دەمانەوێت ئابووری وزەی عێراق بەرەوپێشەوە بچێت، بەڵام ناتوانرێت ئەوە بكرێت تا بەقاچاخبرندی نەوت لە ڕێگەی ئێرانەوە بەردەوام بێت، بۆ ڕاگرتنی ئەوەش پێویستە بۆری نەوتی هەرێم توركیا بكەوێتەوە كار.
ئاشكراشی كرد كۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و كۆمپانیاكانی بواری وزە لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە توركیاوە بەردەوامی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە