پێش 3 هەفتە 129 جار خوێنراوەتەوە

كۆریای باشوور.. له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكدا 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مبوڵانس له‌ كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كۆریای باشوور، 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆنهاپ، هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مبوڵانس كه‌ كاته‌كانی شه‌و راوچیه‌كی ماسی برینداری له‌ كه‌ناراوه بچووكه‌‌كانی دۆكدۆ له‌ كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كۆریای باشوور هه‌ڵگرتبوو، له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ نێو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا 5 ئه‌ندامی تیمی رزگاركردن و راوچیه‌ برینداره‌كه‌ و هاورێیه‌كی هه‌بوون، تا ئێستاش هۆكاری رووداوه‌كه‌ نازانرێت.

دوای رووداوه‌كه‌ كاره‌كانی رزگاركردن ده‌ستیپێكرد و، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌شتی رزگاركردن و تیمی ژێرده‌ریایی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران.

سۆنگ هۆ-سیۆن، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد پێده‌چێت هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ دوای دوو خوله‌ك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌وتبێته‌ خواره‌وه‌.

لیی ناك-یۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆریای باشوور فه‌رمانی كرد به‌ یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌ كاره‌كانی رزگاركردندا.

دوورگه‌ بچووكه‌كانی دۆكۆ كه‌ له‌لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌، سنووری ئاوی جێ ناكۆكی نێوان كۆریای باشوور و ژاپۆنه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد، كوژراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی نه‌مسا: نابێ وه‌ك بیانیی له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان بڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی میسر ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی ڕووسی بكڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ: ده‌بێت به‌خێراپی كاربكه‌یت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای نیسان 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بەکارهێنانی سیستمی ئێس 400 دەستپێدەکات

سەرەتا