 
        
           
         
            
            19/09/2024
            325 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        ئەحمەدی حاجی ڕەشید: دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری سیاسیی بەغدادە
            
                
پەیام
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت، دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی كوردستان پێویستی بە بڕیاری سیاسیی هەیە لەلایەن بەغداوە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی بەغدادولیەومی ڕاگەیاندووە: بەهۆی نزیكبوونەوەی
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە لە ساڵی 2025، لە عێراقەوە موجامەلەی سیاسیی
حزبە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، هەموو لایەنەكان دەیانەوێت گەورەترین
هاوپەیمانیی سیاسیی كۆبكەنەوە بۆ هەڵبژاردن، ئەمەش لە پشت قەیرانی مووچەوەیە كە تەنیا
بە بڕیاری سیاسیی چارەسەر دەبێت.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕاشیگەیاندووە: دۆسیەی مووچەخۆران پێویستی
بە بڕیارێكی سیاسییە كە حكومەتی هەرێم ناچار بكات ڕێكارە دادوەریەكان جێبەجێ بكات
كە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی یەكلای كردوونەتەوە.
جێی باسەی سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ
بەردەوامیی ناردنی مووچە، تاكو ئێستا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان دابەش نەكراوە و بەرپرسانی هەرێمیش ئامادەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان نیین،
بەشێك لە بەرپرسانی عێراقیش بە ئاسانكاری و یارمەتیدانی دەسەڵاتدارانی هەرێم تۆمەتبار
دەكرێت.
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە