پێش 3 هەفتە 144 جار خوێنراوەتەوە

پارتی کرێکاران: ترەمپ ھەوڵی دەستێوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی به‌ریتانیا دەدات

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێش وادەی ھەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا، ھێرشی کردە سەر جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران و وتی "ئه‌و كه‌سێكی زۆر خراپە بۆ به‌ریتانیاو وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئاستێکی خراپ ده‌بات".

تره‌مپ له‌ کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەک لە رادیۆی LBC، په‌یوه‌ندی به‌ نیگل فێراژی سه‌ركرده‌ی راستڕەوی توندڕەو له‌ به‌ریتانیا كردو وتی "بە یەکگرتنی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیران و نیگل فێراژی کاری مەزن جێبەجێدەکرێت".

ترەمپ لە پەیوەندییەکەیدا، بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای بە پیاوە مەزنەکە وەسفکرد و  وتی "پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیدا ھەیە و پێموایە جۆنسون کەسێکی گونجاوە بۆ ئەم دۆخەی ئێستای به‌ریتانیا".

هه‌روه‌ها سەرۆکی ئەمریکا، رەخنەی لە جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران گرت و وتی:"زۆر خراپە بۆ وڵاتەکەتان، دەتانگەیەنێتە ئاستێکی خراپ، بەڵام وڵاتەکەتان توانایەکی گەورەی ھەیە".

له‌ به‌رانبه‌ردا جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران، لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەڵامی ترمپی دایەوە و وتی: "دۆنالد ترەمپ، بۆ سەرکەوتنی بۆریس جۆنسۆن لە ھەڵبژاردن، ھەوڵی دەستێوەردان دەدات لە ھەڵبژاردنەکاندا" .

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامە بەناوبانگەکانی بەریتانیا ئەم کارەی ترەمپ بە دەستێوەردان لە ھەڵبژاردنی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدەن.

لەسەر نەگەیشتنە رێککەوتنی پەرلەمانی بەریتانیا لە بڕیاری دەرچوون لە یەکێتی ئەورووپا (برێکزیت)، حکوومەت داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٢ی مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: سه‌رۆكی پێشووتری توركیا له‌سه‌ر پرسی كورد، كوژراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی نه‌مسا: نابێ وه‌ك بیانیی له‌ مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان بڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی میسر ده‌كات ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی ڕووسی بكڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ بۆ كیم جۆنگ: ده‌بێت به‌خێراپی كاربكه‌یت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهان.. له‌ هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستده‌دات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای نیسان 450 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌مریكا ده‌كشێنێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تورکیا بەکارهێنانی سیستمی ئێس 400 دەستپێدەکات

سەرەتا