17/09/2024
224 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی سلێمانی: له 80 ڕۆژدا ده‌ستمان گرتووه به‌سه‌ر نیو تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ردا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی 80 ڕۆژدا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نیو تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ردا.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ی ده‌زگای ئاسایش ” له ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا، له 14ی ئایار تاوه‌كو 1ی ئابی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگیی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگری پێشوه‌خته، توانیویانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕی 514 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (كۆكاین ، كریستاڵ ، ماریجۆنا ، تلیاك ، كریستاڵی شل و حه‌بی كابتاگۆن ) و توانرا 51 تۆمه‌تباری بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بازرگانان ویستوویانه به به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێی حه‌شاردان مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناوچه سنوورییه‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان و دواتر به‌نیازبوون بینێرن بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه،
ده‌شڵێت، “له ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 25 و 26 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵیه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە