16/09/2024
103 جار خوێنراوەتەوە
حكومەتی عێراق باج دەخاتە سەر ئەو كەسانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پارە پەیدا دەكەن
پەیام
حكومەتی عێراق دەیەوێت باج لەسەر ئەو چالاكانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دابنێت كە لە ڕێی ئۆنلاینەوە داهات پەیدا دەكەن.
بەپێی ئاژانسی شەفەق نیوز، نەبیل مەرسومی، پسپۆڕ لە بواری دارایی ڕایگەیاندووە: حكومەتی عێراق كار لەسەر پێشنیازێك دەكات بۆ سەپاندنی باج لەسەر داڕێژەرانی ناوەڕۆك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراقدا، واتە ئەو چالاكانەی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە داهات پەیدا دەكەن نەك بەكارهێنەرانی تۆڕەكان.
ڕاشیگەیاندووە: ئەم هەنگاوە لەپێناو بەرزركدنەوەی داهاتە نانەوتییەكاندایە بەتایبەت لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتی نەوتی، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت لەسەدا 15 ی ڕێژەی قازانج وەك باج لە چالاكانی سۆشیال میدیا وەربگیرێت بەتایبەت ئەوانەی رۆژانە ملیۆنان دینار پەیدا دەكەن.
نەبیل مەرسوومی ڕاشیگەیاندووە: ئەم بڕیارە پێویستی بە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران نییە و لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، واتە پێویستی بە یاسا نییە بەڵام هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و ئەگەری هەیە لەسەرەتای ساڵی داهاتووە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە