13/09/2024
357 جار خوێنراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی وەرگرتنى کۆد بۆ مۆڵەتى شۆفێریی هەڵدەوەشێنێتەوە
پەیام
لە هەفتەى داهاتووەوە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی وەرگرتنى کۆد بۆ مۆڵەتى شۆفێریی هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت "ھاوڵاتی دەتوانێت لە رۆژى دوو شەممەوە راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد".
لە ئاگادارییەکدا بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاماژەى بەوەکردووە " لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات، تەنھا سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی پێبێت لەگەڵ فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری".
ئەمەش دەقى ئاگادارییەکەیە:-
ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەبارەت
بە بەشی مۆڵەت
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەرێز دەکات کە لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە ، واتا ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری ، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە