09/09/2024
362 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونەوەکانی عێراق و هەرێم بەردەوامە و لەم هەفتەیەشدا لیستی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت
پەیام
كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وزاریی ئابووریی عێراق و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بەردەوامن، بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانە بكات.
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەكەی دوێنێوە ڕایگەیاندووە، جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندیی هاوكاریی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەرێكی بەردەوام بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەكان دەكەینەوە و دەمانەوێت بگەینە چارەسەری هەمیشەیی بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەكان.
لەبەرانبەردا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكان لە بەرژەوەندی فەرمانبەران، مووچەخۆران، خانەنشینان و گشت هەرێمی كوردستان بێت.
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار دراوە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا بكرێت بە هەمان لیستی وردبینیكراوی مانگی حەوت، هەروەها لیژنەیەكیش بۆ لابردنی بازگە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و عێراق پێكبهێنرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە كۆمپانیاكانی هەرێم و عێراق باج تەنیا بە یەك حكومەت بدەن، لە هەر لایەكیش ناویان تۆمار كرابێت، مامەڵەیان لەگەل بكرێت.
شاندەکەی حكومەتی عێراق جگە لە سەرۆكوەزیران، زۆرینەی بەرپرسە باڵاكانی تێدایە، وەزیرانی دارایی و پلاندانان كە هاوكات جێگری سەرۆكوەزیرانن، هەروەها وەزیری دارایی و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتەكانی دیكەی لەخۆ گرتووە و ئامانجیانە كێشەی مووچە، نەوت، داهاتی دەروازە سنوورییەكان و باج و گومرگ لەگەڵ هەرێم یەكلا بكەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە