09/09/2024 270 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگری: هێزەكانی ئەمریكا تا كۆتایی 2026 بە چەند قۆناغێك لە عێراق دەكێشێتەوە

پەیام

وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن سەرجەم هێزەكانی تا كۆتایی ساڵی 2026 لە عێراق بە چەند قۆناغێك بكێشێتەوە.

لە گفتوگۆیەكەدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبی سعودی، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، ڕایگەیاند: لیژنە سەربازییەكانی ئەمریكا و عێراق گەیشتوون بە ڕێككەوتن تا بە دوو ساڵ هێزەكانی هاوپەیمانی لە عێراق بكشێنێتەوە و دۆخەكەی بگۆڕدرێت بۆ هاوبەشی ئەمنی بەردەوام.

بە وتەی ئەو وەزیرەی عێراق، قۆناغی یەكەمی كشانەوەی هاوپەیمانان بە پێی ڕێككەوتنەكە ئەمساڵ دەستپێ دەكات تا 2025 بەردەوام دەبێت، هەروەها قۆناغی دووەم لە ساڵی 2026 كۆتایی پێدێت.

ناوبراو ئاشكرایكرد لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندووە ئەو دوو ساڵە كەمە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان و داوای ساڵێكی دیكەشی كردووە، بەڵام عێراق پێشنیازەكەی ڕەت كردووەتەوە، ئاشكراشیكرد، دواخستنی ڕاگەیاندنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەیوەندی بە دۆخی ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكاوە هەیە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت دوێنێ بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند لە داهاتوودا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و محەمەد شیاع سودانی جارێكی دیكە گفتوگۆ لە بارەی كات و چۆنێتی كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەنجام دەدەن و ڕەتیكردەوە هیچ ڕاگەیەندراوێك لە بارەی كشانەوەی هێزەكان لە ئارادا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی جووتیاران دوای جەژن خەرجبکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئاكامی تەقینەوەی مینێک سێ ئەندامی دژەتیرۆری عێراق كوژران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی ئەمنیی عێراق دەچێتە تاران و هێرشەکانى سەر هەرێمیش تاوتوێ دەکات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەموودی: هیچ هاوپەیمانییەك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی قبوڵ ناكرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەناردەكردنی نەوتى عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بەمزووانە دەستپێدەكاتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: پابەندی چارەسەركردنی هەموو پرسەكانین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى قەرزەوە، عێراق دەست بەسەر ماڵ و سامانی كۆمپانیای كۆڕەك دەگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدى: عێراق داوای وەرگرتنی قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی نەكردووە

سەرەتا