07/09/2024
197 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراق خاوەنی کارتی نیشتیمانیین
پەیام
میقداد میری وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر لە 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراق لەکاتی ئێستادا بوون بە خاوەنی کارتی نیشتیمانی.
ڕاشیگەیاند: "لە ئێستادا زیاترلە 40 ملیۆن و 152 هەزار کەس خاوەنی کارتی نیشتیمانین، ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتیانی عێراقی ماونەتەوە کە خاوەی کارتی نیشتیمانیی نین و داواشیان لێدەکەین بەزووترین کات بێن بە دەم مامەڵەکانیانەوە تا ئەوانیش ببنە خاوەنی کارتی نیشتیمانی یەکگرتووی عێراق".
وتیشی ”بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە و کارتی نیشتیمانی بەردەوام لە دەرهێنانی کارتی نوێی نیشتیمانی، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی عێراق، بەتایبەتی بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو، کە هەموو منداڵێک لە دوای پێنج مانگەوە دەتوانێت ببێتەوە خاوەن کارتی نیشتیمانی عێراق، بەو مەرجەی کە دایک و باوکی هەمان بەڵگەنامەی فەرمی عێراقیان هەبێت”.
وتەبێژەکەى وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵ و نیوێک لە تەمەنی ئەم حکومەتە، زیاتر لە ١٥ ملیۆن کارتمان دەرکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە