06/09/2024
97 جار خوێنراوەتەوە
بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق کەمکراوەتەوە
پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی لە وڵاتدا کەمکردووەتەوە، بە جۆرێک لە رۆژێکدا 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمکراوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: دوای رێککەوتن لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لە 27ـی ئابەوە بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق لە رۆژێکدا بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەمکراوەتەوە، کە تا مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو بەردەوامدەبێت، هاوکات ئەم کەمکردنەوەیە بەکارھێنانی ناوخۆش دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لەگەڵ حەوت وڵاتی دیکەی ناو ئۆپیک پڵەس رێککەوتووە، بۆ درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو بەبڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەمان کاتدا پێویستە ئاستی بەرھەمھێنان لە یەکی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 قۆناغ بە قۆناغ ئاسایی بکرێتەوە، ئەو رێکارەش لە چوارچێوەی ھەوڵەکاندایە بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی نەوتی خاوی جیھاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە