05/09/2024
600 جار خوێنراوەتەوە
تیروپشكی ناوی حاجیانی کەرکوک بۆ سێ ساڵی داهاتوو بەڕێوە چوو
پەیام
تیروپشكی
حاجیان بۆ سێ وەرزی حەج تایبەت بە كەركووك بەڕێوەچوو، كە بۆ هەر ساڵێك 1280 هاوڵاتی
ناویان دێتەوە و دەتوانن گەشتی حەج ئەنجام بدەن.
مەراسیمی
تیروپشكەكە لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرۆكی
ئەنجومەن و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان بەرێوەچوو.
تیروپشكەكە
بۆ ناوی 85 هەزار هاوڵاتی بەڕێوە چوو كە پێشتر ناویان تۆمار كراوە و پرۆسەكەش بە شێوەی
ئەلیكترۆنی دەبێت و دابەش دەكرێت بەسەر ساڵەكانی 2025 و 2026 لەگەڵ 2027 .
دلێر
بەرزنجی جێگری بەرێوەبەری نوسینگەی كەركوكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند"ناونوسین
و تیروپشكەكەش بە هەمان شێوە لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە بەرێوە دەچێت. وتیشی"هیچ
دام و دەزگایەكی دەوڵًەت پشكی تایبەتیان نابێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە