03/09/2024
224 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. پاش شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی؛ مامۆستایه‌كی ئاینی ئازادكرا
په‌یام
پاش شه‌ش ساڵ له زیدانیكردن و ته‌واوكردنی نیوه‌ی سزاكه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مامۆستا ئیسماعیل سووسه‌یی به لێخۆشبوونی تایبه‌ت ئازاد كرا.
مامۆستا ئیسماعیل سووسه‌یی پاش ئازادبوونی یه‌كه‌م شوێن سه‌ردانی ماڵی دایكی كرد، دواتر گه‌ڕایه‌وه ناو لای هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی پێك شادبوونه‌وه.
مامۆستا ئایینی (ئیسماعیل سووسه‌یی)، له 2-7-2018 له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا و له زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر درا، دواتر به تۆمه‌تی تیرۆر و به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌ی دروست، له دوو كه‌یسدا سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوێنی سزای یه‌كه‌می كه شه‌ش ساڵ بوو، ته‌واو كرد، سزای كه‌یسی دووه‌میشی به بڕیارێكی تایبه‌تی لێخۆشبوو‌ن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه سڕایه‌وه و، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە