28/08/2024 330 جار خوێنراوەتەوە

ناسا چۆن دوو کەشتیوانی کە لە بۆشایی ئاسمان گیریان خواردووە دەگەڕێنێتەوە؟

په‌یام
ناسا گەڕانەوەی دوو کەشتیوانی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گیریان خواردووه‌ دواخستووه‌ بۆ مانگی شوبات، كه‌ ئەرکەکەیان لە ٨ ڕۆژەوە بۆ هەشت مانگ درێژده‌كاته‌وه‌، ئەمەش دوای ئەوەی کێشەی تەکنیکی لەو كه‌شتییه‌دا دروستبوو كه‌ دوو كه‌شتیوانه‌كه‌ی بردبووه‌ بۆشایی ئاسمان.

كه‌شتی‌ (بۆینگ ستارلاینەر) لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ بۆشایی ئاسمان تووشی کێشە بوو، ئەمەش دوای دۆزینەوەی سێ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیی‌ كه‌ بریتی بوو له‌ دزەکردنی هیلیۆم و لە کارکەوتنی پێنج بزوێنەری کۆنترۆڵ لە کاتی نزیکبوونەوەی لە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، ئەمەش وایکرد ناسا بڕیاری گەڕاندنەوەی كه‌شتییه‌كه‌ بۆ سەر زەوی دوابخات و زیاتر له‌ هه‌شت مانگ له‌ بۆشایی ئاسمان بیهێڵێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ته‌نها بۆ هه‌شت ڕۆژ ناردبووی.

ستیڤ ستیچ، بەڕێوەبەری پرۆگرامی تیمی بازرگانی ناسا، رایگه‌یاندووه‌: ناسا بڕیاریداوه‌ كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كه‌ به‌بێ كه‌شتیوانه‌كانی‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، چونكه‌ دڵنیانین له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا سه‌لامه‌ت ده‌بێت یان نا، هه‌روه‌ها بڕیارەکەی بە ئەنجامی "پێویستی ئاستێکی بەرزتری دڵنیایی بۆ ئەنجامدانی گەڕانەوەی سەرنشینه‌كان" وەسفکرد. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: ناسا بڕیاریداوه‌ پشت بە كه‌شتی‌ (دراگۆن)ی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ببەستێت، کە ڕکابەری سەرەکی کۆمپانیای بۆینگە لە بواری بۆشایی ئاسمان، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەشتیوانانە، ئەمەش یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌شتییه‌ی‌ ئێستا كه‌شتیوانه‌كانی‌ تێدایه‌ و تووشی‌ كێشه‌ بووه‌ هی كۆمپانیای بۆینگه‌.

گوین شۆتوێڵ، سەرۆک و بەرپرسی کارگێڕی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، ئامادەیی کۆمپانیاکە بۆ پشتگیریکردنی ناسا "بە هەر شێوەیەک بێت" راگه‌یاندووه‌.
ئەم پێشهاتە پاشەکشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمپانیای بۆینگ کە لە ئێستاوە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی توندی ڕێکخراوەیی بووەتەوە لەسەر كوالێتی‌ و سەلامەتی كه‌شتییه‌كانی‌ بۆشایی ئاسمانی، هەروەها ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکەی بەرگری و بۆشایی ئاسمانی کۆمپانیاکە بەدەست زیانێکی دارایی بەرچاوەوە دەناڵێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڕی یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
ئێستا بڕیارە ئەو دوو کەشتیوانە كه‌ ئێستا له‌ بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی‌ گیریانخواردووه‌ و كه‌شتییه‌كه‌یان تووشی‌ كێشه‌ بووه‌ لە مانگی شوباتی داهاتوودا بگەڕێنەوە، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ کەشتی ئاسمانیی کریو دراگۆن كه‌ هی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ـه‌و کە مانگی داهاتوو ده‌چێته‌ بۆشایی ئاسمان و له‌مانگی شوبات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
ناسا ڕایگەیاندووە کە هەردوو کەشتیوانەکە ئەزموونی پێشوویان لە بۆشایی ئاسماندا هەیە، بەو پێیەی ویلیامز وەک فەرماندەی ئەرکێکی پێشووی لە وێستگەکەدا کاری کردووە، لە کاتێکدا ویلمۆر سەرکردایەتی گه‌شتی‌ کەشتی ئاسمانی ئەتلانتیسی کردووە بۆ وێستگەکە لە ساڵی ٢٠٠٩.
تا گەڕانەوەی چاوەڕوانکراو، ئەو دوو کەشتیوانە لەگەڵ تیمی هەمیشەیی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کاردەکەن، کە بە بەردەوامی لە ڕێگەی کەشتییە ئاسمانییە سەرنشین و بێ سەرنشینەکانەوە پێداویستی وەردەگرن.

ناسا پێنج مەترسی سەرەکی کە ڕووبەڕووی کەشتیوانه‌كان ده‌بێته‌وه‌ دەستنیشان كردووه‌: تیشکی بۆشایی ئاسمان كه‌ زیان به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها دابڕان و گیرخواردن به‌جۆرێك كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وێستگه‌ی‌ سه‌ره‌كی بپچڕێت و به‌جۆرێك گیربخۆن كه‌ نه‌توانرێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌، دووری لە زەوی و تەحەددیاتی دابینکردنی‌ خواردن، گۆڕانکاری لە هێزی کێشکردن و کاریگەرییەکانیان لەسەر جەستە، هەروەها پاراستنی سیستەمی ژینگەیی سەلامەت لەسەر کەشتییە ئاسمانییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەلبانیا.. ناڕەزایەتییەكان لە دژی پڕۆژە گەشتیارییەكەی کچەکەى ترەمپ بەردەوامە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

سەرەتا