پێش 3 هەفتە 48 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌شداری له‌ ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری چیک ده‌كات


په‌یام

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ پەرلەمانی کوردستان، بەشداری کرد لە ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری چیک.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید، هه‌روه‌ها موسلیم عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ به‌شدارییان له‌ رۆژی‌ نیشتیمانی‌ كۆماری‌ چیك كرد له‌ هه‌ولێر.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، دیارە مێژووی ئەم وڵاتە لە ڕووی خەبات و قوربانیدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و گەیشتن بە سەربەخۆیی، تا ڕادەیەک لە مێژووی میللەتی ئێمە دەچێت، بەڵام ئەوان گەیشتنە ئامانج و میللەتی ئێمە هێشتا ئەو ئامانجە لەلای بۆتە خەون ! 

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ ووتیشی‌، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام قسەیەکی سەرکونسوڵی وڵاتی چیک بوو کە وتی "لەگەڵ گەیشتن بە ئامانجەکان، سەرکردەکانی شۆڕش بڕیاریاندا کە حوکمڕانیی و ئیدارەیەکی وا لە وڵاتدا دروست بکرێت، ئاستی هۆشیاری خەڵک بە ئاستێک بەرز بکرێتەوە کە بزانێت و بتوانێت داوای مافەکانی خۆی بکات و لە ئاست مافەکانیدا چاوکراوە و هۆشیار بێت" !

راشیگه‌یاند، بەڵام لەمەدا ئێمە و ئەوان زۆر جیاوازین، سەرکردەکانی شۆڕش لەوێ کاری سەرەکی دوای شۆڕشیان بریتیی بووە لە هۆشیاری کۆمەڵگە لەبەرامبەر مافەکانی، بەڵام شۆڕشگێڕەکانی ئێمە کە هاتنە ناوشار، کاری سەرەکییان خۆدەوڵەمەنکردن و پێشێلکردن و خواردنی مافی خەڵک و دروستکردنی حکوکمڕانییەک بوو کە لە خزمەتی حزب و کەس و بنەماڵە سیاسییەکاندا بێت !

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئێواره‌ كۆڕێك بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر سازكرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید كرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئاهەنگێكی جەماوەری بەبۆی یادی لە دایكبوونی پیشەوای مرۆڤایەتی ئەنجامدرا

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونەوەی گشتی ناوەندی سلێمانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئەنجامدرا

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پیره‌مه‌گروونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونەوەی گشتیان ئەنجامدا

  • پێش 2 هەفتە

    تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

سەرەتا