پێش 2 هەفتە 241 جار خوێنراوەتەوە

شێرپه‌نجه‌ی سنگ له‌پیاواندا

په‌یام

هەندێك پێیان وایە كە ڕەگەزی نێر مەترسی ئەوەی نییە كە توشی شێرپەنجەی مەمك ببێت, چونكە وا دەزانن شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە تەنها خانمان توشی دەبن , بەڵام لە ڕاستیدا وانیە و پیاوانیش ئەگەری ئەوەیان هەیە توشببن بەڵام بەڕێژەیەكی زۆر كەمتر لە خانمان.

بۆیه‌ بۆ ووشیاركردنەوەی زیاتری ڕەگەزی نێر و بە بۆنەی مانگی ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك  هەندێك زانیاری پێویست پێشكەش بە خوێنەران دەكەین.

وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا، توشبوون بە شێڕپەنجەی مەمك لە ڕەگەزی نێردا زۆر كەمە بە بەراوورد بە ڕەگەزی مێ‌ , بە شێوەیەك كە لە هەر 1000 كەس , یەكێكیان توشی ئەم شێرپەنجەیە دەبن. 
وە لە كاتی توشبوونیشیاندا زوورتر چاك دەبنەوە ، ئەگەر چارەسەری پێویست وەربگرن.

بەڵام ڕێژەی گیان لەدەستدانی پیاوان بە شێرپەنجەی مەمك لە ئاستێكی بەرزدایە (لە كەسانی توشبوو دا),  بەبەراورد بە خانمانی توشبوو , چونكە پیاوان ووشیاری ئەوەیان نی یە كە ڕەنگە توشی ئەم نەخۆشی یە بووبن و لە كاتی نیشانەكانیدا ڕەنگە گوێ‌ ی پێنەدەن و بیریان بۆ ئەوە نەچێت كە توشی شێرپەنجەی مەمك بوون , لەبەرئەوەی پێان وایە تەنها خانمان توش دەبن. 

بەڵام لەڕاستیدا ڕەگەزی نێریش ئەگەری توشبوونی هەیە,بۆنمونە لە وویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا  ساڵانە نزیكەی 2400 كەیس تۆماركراون كە پیاوان توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك .

هه‌روه‌ها ئەو پیاوانەی هەڵگری بۆماوەییان هەیە بۆ توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك ئەوا مەترسی بۆ خۆیان و مناڵەكانیشیان هەیە ، بەم شێوەیەی خوارەوە:

مناڵێكی كوڕ كە باوكی هەڵگرە(واتە باوكەكە توش نەبووە) بەنزیكی % 6 ی ئەگەری ئەوەی هەیە كەتوش ببێت .

مناڵێكی كچ كە باوكی هەڵگرە مەترسی توشبوونی بە شێرپەنجەی مەمك بە ڕێژەی %40-%80 یە.

هەروەها ئەو پیاوانەی هەڵگرن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات زۆرترە بە به‌راورد بەوانەی هەڵگری بۆهێڵی بۆماوەیی نین.

لە بابەتی داهاتوودا ئاماژە بە ( نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە پیاواندا) دەكەین .

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "به‌خشین"وه‌رگیراوه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی سی

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا هه‌موو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه؟

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ لە پیاواندا

  • پێش 2 هەفتە

    شێرپه‌نجه‌ی سنگ له‌پیاواندا

  • پێش 3 هەفتە

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • پێش 4 هەفتە

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • 09/10/2019

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • 07/10/2019

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

سەرەتا