22/08/2024
792 جار خوێنراوەتەوە
بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی فراوان دەكرێت
پەیام
بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند، بەشی فریاكەوتنی
نەخۆشخانەی شار فراوان دەكرێت و 20 قەرەوێڵەی نەخۆش زیاددەكرێت.
ئومێد هیدایەت بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند،
بەهۆی ئەو پزیشكە پسپۆڕانە و ئەو شارەزاییەی وردانەی لە نەخۆشخانەكەدا هەبووە، بەشی
فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار سوود بە هاوڵاتییانی نەك تەنها سلێمانی بەڵكو سەرجەم
شارەكانی دیكەی هەرێم و عێراق دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر بەشەكە
هەیە، ئەمڕۆ 20 قەرەوێڵەی دیكە لە نەخۆشخانەكە زیاد كراوە، كە چوار قەرەوێڵەیان بۆ
بەشی نەشتەرگەری فریاكەوتن دەبێت، 16 قەرەوێڵەی دیكەیان بەسەرجەم پێداویستییەكانییەوە
بۆ بەشی پێش چاودێری ورد دەبێت و گرنگییەكی زۆری دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە