16/08/2024
198 جار خوێنراوەتەوە
شارباژێڕ.. گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە سەیرانگای كونەماسی خنكا
پەیام
ئەمڕۆ، لە گوندی كونەماسی لە قەزای شارباژێڕ، گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە سەیرانگەی گوندەكە خنكا.
(پێشەوا یاسین) تەمەن 30 ساڵ، لەگەڵ خانەوادەكەی چوون بۆ سەیران بۆ سەیرانگای كونەماسی و لە كاتی مەلەكردندا خنكاوە و دواتریش لەلایەن تیمەكانی مەلەوانییەوە تەرمەكەی دەرهێنراوەتەوە.
پاش گواستنەوەی تەرمەكەی بۆ پزیشكیی دادی سلێمانی، دواتر بە مەبەستی بەخاكسپاردنی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەپێی ئامارە فەڕمییەكان تا 24ی مانگی ڕابردوو 49 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان لە كاتی مەلەكردن و بەهۆی ئاوەوە خنكاون و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە