16/08/2024 851 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پارتی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خۆی نوێ بكاتەوە

پەیام

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتى کوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیەوە ڕایدەگەیەنێت: پێويسته‌ پارتى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خۆی نوێ بكاته‌وه‌.

 نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامەكەیدا وتویەتی "له‌ كاتێكدا يادى پيرۆزى 16ى ئاب ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاريى گه‌وره‌دان. پارتى چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌يه‌، ئێستا و بۆ هه‌ميشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌يى و مافه‌ ده‌ستورييه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌ و به‌ هه‌موو هێز و توانايه‌وه‌ له‌م پێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت‌."

 ئاماژەی بەوەشداوە، پارتی "پێويسته‌ هه‌ميشه‌ خۆى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نوێ بكاته‌وه‌ و بره‌و به‌ ئه‌زمونى حوكمڕانى و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و گيانى نيشتمانى و سووربوون له‌سه‌ر تێكۆشان بدات تا ئازادى و سه‌رفرازى و هه‌مو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

سەرەتا