12/08/2024 209 جار خوێنراوەتەوە

سەنتەری پەرەپێدانی لاوان: فریای لاوان بكەون و كار لەسەر چاككردنی دۆخی ژیانیان بکەن

پەیام 

لە ڕۆژی جیهانی لاواندا سەنتەری پەرەپێدانی لاوان بانگەوازی فریاكەوتن لە دۆخی گەنجان و لاوان دەكات و هەفتەیەك دژی ماددە هۆشبەرەكان ڕادەگەیەنێت.

سەنتەری پەرەپێدان لاوان (وای دی سی) لە ڕاگەیەنرااوێكدا، داوا دەكات هەرچی زووە كار لەسەر كێشەو ئاریشەكانی لاوان بكرێت و كار لەسەر چاككردنی دۆخی لاوان بكرێت ئەگەر نا هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی كەمی لاو و گەنج دەبێتەوە ئەویش بەهۆكاری لێشاوی كۆچی بەردەوام. 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: لاوان بەدەست كەمی هەلی كار و لاوازی داهاتی رۆژانە و نەبوونی خزمەتگوزاری یەوە دەناڵێن و هەموو ئەو نەهامەتیانەش حكومڕانانی هەرێم لێی بەرپرسن.

سەنتەری پەرەپێدان ئاماژەی بەوەش داوە، ماددەی هۆشبەر بازرگانیی گەورەی پێوە دەكرێت و ئەمەش مەترسی و نەهامەتیی و سەرگەردانییە بۆ گەنجان لاوان و داوای بەرەنگاربوونەوەی كردووە، ڕاشیگەیاندووە: هەفتەیەكی سەرتاسەری بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ڕائەگەیەنین و داوا لە هەموو لایەنەكان و ڕێكخراوەكان و ڕاگەیاندنەكان ئەكەین پاڵپشتمان بن بۆ ئەو پرسە گەورەیە و بتوانین بەهەمووان ئەو مەترسییە كەم بكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

سەرەتا